Yusuf Hatip,Hemın Othman Mohammed
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
ئینقهره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ قودس، ئه‌وا له‌بری ئاشتیی پشێوی روو له ناوچه‌كه ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه دەكه‌ن كه ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ قودس، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئومێده‌وارین ئه‌و هه‌واڵانه راست نه‌بن. ئه‌و زانیاریانه هه‌ڵه‌ن. وه‌ك چۆن هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه ناتوانێت هاوكاربێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، دۆخی ناسكی ناوچه‌كه ناسكتر ده‌كات، مه‌ترسیدارتری ده‌كات، له‌بری ئاشتیی پشێووی روو له‌ناوچه‌كه ده‌كات. به‌ته‌واوی قۆناغی ئاشتیی ناهێڵێت".
گوتیشی: "لێره‌دا ته‌نها یه‌ك چاره‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌ویش چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت. دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌پاڵ یه‌كدا. ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین به پێی سنووره‌كانی 1967 كه قودسی خۆرهه‌ڵات پایته‌خته‌كه‌ی بێت و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. ئاشتیی و ئارامی ته‌نها به‌وشێوه‌یه لە ناوچه‌كه به‌رقه‌رارده‌بێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئێستاوه له هه‌موو جیهاندا ناڕه‌حه‌تیه‌ك دروستبووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و گوتی: "له بنه‌ڕه‌تدا ناڕه‌حه‌تی لای زۆرینه‌ی موسهوییهكان هه‌یه. چونكه قودس شوێنی پیرۆزی سێ ئایینه و، پێویسته هه‌موو رێز له‌وه بگرن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌موو بێده‌نگبن ئه‌وا ئێمه وه‌ك كۆماری توركیا بێده‌نگ نابین. راستیه‌كان ده‌ڵێین و رووبه‌ڕووی هه‌ڵه‌كان ده‌بینه‌وه".