Yıldız Aktaş,Muhammet Ali Kemal,1 23,Hemın Othman Mohammed
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئێمه ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ی، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا، باڵه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی له سووریا له‌ناوده‌به‌ین. تا ئه‌مڕۆ زۆر به هه‌ستیاری له پێناو زیان نه‌گه‌یاندن به ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه‌ی به دۆستمان زانیون هه‌ڵسوكه‌وتمان كردووه. به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌مه، ته‌نها به‌وه ده‌بێت رێز له هه‌ستیارییه‌كانی ئێمه بگیرێت".
ئه‌ردۆغان له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا پێشكه‌شی كرد، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه وڵاتێكی وه‌ك توركیا بكاته ململانێی ناوخۆی سیاسیی ئه‌مریكا و بیكاته پێداویستی بۆچوونی جیا له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا و گوتی: "له رۆژانی رابردووماندا ئه‌وه‌ی پهنایهێنا بۆ وڵاته‌كه‌مان، به شێوه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر و به‌ڕوونی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له سووریا بۆ په‌یه‌ده، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌په‌گه چی كردووه بۆ پاراستن، پشتیوانیكردن و گه‌وره‌كردنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه. ئێمه به دیمه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌مان سه‌لماند. ئه‌وانه ده‌زانین. ئێمه چۆن هاوپه‌یمانییه‌ك قه‌بووڵ ده‌كه‌ین كه ته‌نها بۆ به‌رگرتن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا ئه‌و تیرۆریستانه و هێزی چه‌كداری دروستكراوه له‌ژێر ناوی پاراستنی كارمه‌ندانی ئه‌مریكی، ئایا هاوپه‌یمانیەتی له‌و شێوه‌یه ده‌بێت؟"
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه لایه‌نی ئه‌و یاریه شاراوه نه‌ماوه تا بتوانرێت بشارێته‌وه به‌بیانوی داعشه‌وه، پێویسته كه‌س له شوێنی خۆیه‌وه بڕیار بۆ توركیا ده‌رنه‌كات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، چونكه توركیا تاكه وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆیه كه به‌كردار دژ بە داعش ده‌جه‌نگێت و گوتی: "ئیستا لێره‌وه شتێك روونده‌كه‌مه‌وه. ئایا ده‌زانن ئه‌و شوێنه‌ی چه‌كدارانی داعشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ره‌ققه بۆ ده‌به‌ن كوێیه؟ بیابانی سینای میسر، بۆ ئه‌وێ. له‌وێ ئه‌وانه ده‌یانخه‌نه سه‌ر كار. پاشان له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌ركه‌كانیان ده‌كه‌ین. چۆن ده‌توانین له‌گه‌ڵ هاوپهیمانێكدا داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش بنیاتبنێین كه كاتێک له‌سه‌ر مێز داده‌نیشین و دێته سه‌ر قسه ده‌ڵێن 'رێز له ههستیارییهكانتان ده‌گرین'. به‌ڵام له گۆڕه‌پاندا دژ به هه‌ستیارییه‌كانی ئاسایشی توركیا هه‌موو جۆره ناپاكیهك ده‌كات. ئێمه ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ی، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا، باڵه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی له سووریا له‌ناوده‌به‌ین. تا ئه‌مڕۆ زۆر به هه‌ستیاری له پێناو زیان نه‌گه‌یاندن به ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه‌ی به دۆستمان زانیون هه‌ڵسوكه‌وتمان كردووه. به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌مه، ته‌نها به‌وه ده‌بێت رێز له هه‌ستیارییه‌كانی ئێمه بگیرێت. بێگومان به‌ده‌ستبه‌ستراوی ته‌ماشای هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تیرۆری ئه‌وانه ناکه‌ین كه ده‌یانه‌وێت به‌بیانووی پێشێلكردنی سزاكان له ئه‌مریكا ئێمه لهداربدهن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد ئەو ناوەی لە تیرۆریستان دەنرێت، ئەو جلەی لەبەریان دەکرێت و لەژێر چ پارچە پەڕۆیەکدا دەشاردرێنەوە هیچ گرنییەکی نەماوە و جەختی لەوەکردەوە کاتێک هەریەک لە ئاسایشی وڵات، سەروەریی حکوومەت و سەربەخۆیی گەل دەبێتە جێگەی باس، هەموو شتێکی دیکە دەبنە بابەتی لاوەکی.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لەوەشکرد گووتراوە ''نەکەن بڵێن پەیەدە، یەپەگە، پەکەکە، بڵێن هێزەکانی سووریای دیموکرات'' و گوتی: ''ئەوانیش بەگوێیان دەکەن. ئەمە پیلانگێڕییەکەیە. با بە باشی لەو پیلانگێڕییە تێبگەین. ئەی ئەمریکا، ئێمە سوپای سووریای ئازادمان لەگەڵ ئێوەدا دامەزراند. لەگەڵ ئیدارەی پێش ئێوەدا، ئیدارە ئۆباما ئەمەمان دامەزراند، ئەو کاتە شتێک بەناوی هەسەدە بوونی نەبوو. پەیەدە و یەپەگە هەبوون بەڵام دایک و باوکی هەموویان، پەکەکەش هەبوو، پێکەوە سوپای سووریای ئازادمان دامەزراند، بەڵام ئێوە ئێستا لە رێگەی مانۆڕێکی نوێوە، دەڵێن 'سوپای سووریای ئازاد بخەنە ئەولاوە'. ئێ، چی دەبێت؟ دەڵێن 'هەسەدەمان دامەزراندووە'. چیتر مەحاڵە بتوانن ئەمە دەرخواردی ئێمە بدەن''.