Sinan Uslu,Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم (سەبارەت بە پلانی ئه‌مریكا بۆ داننان به قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل): "ئه‌مڕۆ دۆخێك له ئارادایه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات پێگه‌ی یاسایی قودس ده‌گۆڕێت و پێشێلی ده‌كات. باس له‌وه ده‌كات کە به‌نیازن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بگوازنه‌وه بۆ قودس، یان باس له ئه‌گه‌ری داننان به قودسدا ده‌كات وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل. به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م بڕیاره نایاسایی ده‌بێت و كێشه‌كانی ناوچه‌كه قوڵترده‌كاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه تا زووه و كات ماوه، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره، گرنگیی زۆری ده‌بێت بۆ ئایندهی ناوچه‌كه و ئاشتیی جیهانی".