لێدوانی فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا سكاپارۆتی له‌باره‌ی توركیا
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی ناتۆ و هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە ئه‌ورووپا جه‌نه‌ڕاڵ كورتیس ئێم. سكاپارۆتی، رایگه‌یاند له كاتی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس ٤٠٠ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه، نابێت فڕۆكه‌ی ئێف ٣٥ به توركیا بدرێت.
Washington DC
واشنتۆن - AA
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی ناتۆ و هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە ئه‌ورووپا جه‌نه‌ڕاڵ كورتیس ئێم. سكاپارۆتی، رایگه‌یاند له كاتی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس ٤٠٠ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه، نابێت فڕۆكه‌ی ئێف ٣٥ به توركیا بدرێت.
سكاپارۆتی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا و ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ربازیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و له‌نزیكه‌وه وه‌زیری به‌رگری خولوسی ئاكار ده‌ناسێت.
ناوبراو ئاشكرای كرد كه جیاوازی بۆچوون هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس به‌ڵام په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان باشن و گوتی، "په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا و دڵسۆزانه‌مان هه‌یه و له‌م قۆناغه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتووین له كاره‌كانمان سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان. په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانمان گواستراوه‌ته‌وه بۆ هێزه‌كانمان و به‌و پێیه به‌ڕای من سالی رابردوو باشتر بوویه‌وه.
له‌باره‌ی پرسیارێك سه‌باره‌ت به كڕینی سیسته‌می بەرگری مووشەکی ئێس٤٠٠ له لایه‌ن توركیاوه، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێس٤٠٠ ه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوسانی سیسته‌مه‌كانی ناتۆ كار ناكات، مه‌ترسی دروست ده‌كات بۆ سه‌ر فرۆكه‌كانی ئێف٣٥یش.
سكاپارۆتی گوتی، ''له كاتی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس ٤٠٠ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه، نابێت فڕۆكه‌ی ئێف ٣٥ به توركیا بدرێت. ئه‌مه ئامۆژگاری منه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، چونكه نابێت كار له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا بكه‌ین كه سیسته‌مه‌كانی رووسی به‌تایبه‌ت سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌كاربهێنێت. نابێت (ئێف ٣٥ه‌كان) هه‌ڵبسێنین یان كاریان پێ بكه‌ین".