پێشوازی وه‌زیری به‌رگری توركیا له نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا
وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار: "له‌و ناوچه ئارامه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی فوراتدا بنیات ده‌نرێت، نابێت ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه بوونیان هه‌بێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار، پێشوازی كرد له نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا جێمس جیفه‌ری.
له چاوپێككه‌وتنی خولوسی ئاكارو جێمس جیفه‌ریدا، دوایین پێشهاته‌كانی سووریا به‌تایبه‌ت منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات تاوتوێ كران.
له به‌شێكی چاوپێككه‌وتنه‌كه‌دا له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری خولوسی ئاكاره‌وه، چاوه‌ڕوانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی خێرا ته‌واو كردنی نه‌خشه‌رێگه‌ی منبج، هه‌ستیارییه‌كان له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، هاوكات له‌و ناوچه ئارامه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی فوراتدا بنیات ده‌نرێت، نابێت ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه بوونیان هه‌بێت و ده‌بێت ئاسایشی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌رجه‌سته‌بكرێت، جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.