Hanife Sevinç,Ammar Nas
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بۆ شنگال گوتی: "ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌وباره‌وه له عێراقه‌وه به‌رپرسێك دێته توركیا. هیوادارین، حكوومه‌تی ناوه‌ند ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌واتای خۆی له شنگال ئه‌نجامبدات. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ركه‌وتن له‌مه‌دا، با دیداره دووقۆڵییه‌كانمان ئه‌نجامبده‌ین. ئێمه شنگالیشمان زۆر پێ قبووڵ ناكرێت".
به‌رله به‌ڕێكه‌وتنی بۆ شاری ڤارنای بولگاریا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، سەرکۆمار ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك لێدوانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی چوونی سوپای عێراق بۆ ناو شنگال، سەرکۆمار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، هه‌واڵ هه‌یه كه له ئێواره‌ی دوێنێوه حكوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ندێك هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ شنگال و گوتی:
"ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌وباره‌وه له عێراقه‌وه به‌رپرسێك دێته توركیا. هیوادارین، حكوومه‌تی ناوه‌ند ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌واتای خۆی له شنگال ئه‌نجامبدات. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ركه‌وتن له‌مه‌دا، با دیداره دووقۆڵییه‌كانمان ئه‌نجامبده‌ین. ئێمه شنگالیشمان زۆر پێ قبووڵ ناكرێت".
- پرسی منبج
لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا پرسی منبج دووبارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ دەکەن؟ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، پرسی منبج بۆ خۆیان شتێکی نوێ نییە و لە سەردەمی ئۆباماشدا لەسەری چڕبوونەتەوە.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بە قسەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما کرد کە گوتبووی "بێگومان پەیەدە و یەپەگە لێرە نامێنێتەوە. ئەوان بۆ رۆژھەڵاتی فورات دەکشێنەوە"، لەوبارەیەوە رایگەیاند لە دوای ئۆباما، ئیدارەی نوێ ئەمریکاش ھاوشێوەی ئەو بەڵێنەی پێیان داوە.
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەمانە لە نزیک و دوورەوە پەیوەندییان بە ئێرە نییە. ئەوێ نزیکەی سەدا ٩٠ی دانیشتووانی لە عەرەب پێکدێت. ئەوەی دەکەوێتە سەر ئێمە، ئێرە رادەستی خاوەنەکانیان بکەینەوە. پێشتریش بەڕێز تیلەرسن لە سەردانەکەی بۆ تورکیا لە گفتوگۆکانماندا پێشنیازی ئەوەی کرد کە پێکەوە ئاسایشی منبج دەستەبەر بکەین. کاتێک گوتی 'پێکەوە ئاسایش دەستەبەر بکەین چی لێ تێدەگەین؟ ئێمە نیازی چوونمان بۆ ئەوێ نییە و لێرەدا رێکخراوانی تیرۆریستی دەربکەین و ئەمریکا-تورکیا پێکەوە ئاسایشی ئێرە دەستەبەر بکەن'. ئەو خاڵەی ئێستا لێین ئەمەیە. دەتوانین پێکەوە بە ھاوبەشی پێکەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش جموجۆڵ بکەین، بەڵام پێموایە ھەڵوێستێکی وەک 'ئێمە لێرە دەرناچین، ئێمە لێرەین' ئیرادەی خودی بەڕێز ترەمپ نییە. ئێمە بێگومان لەم جۆرە پێشھاتانەدا دەستبەجێ لەگەڵ بەڕێز ترەمپ و بەڕێز پوتین ئەم جۆرە گفتوگۆیانە دەکەین و لە گفتوگۆکردنیش بەردەوام دەبین".
-"وەک پێشنیازی ئەمریکا دەڕوانم"
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی پێشنیازەکەی تیلەرسن کە "ئایا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەتان لەگەڵ ترەمپ بە چی گەیشتن؟" سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە بێگومان ئەوە وەک پێشنیازی ئەمریکا دەڕوانن و گوتی: "بەڵام تێڕوانینی ئێمە لەوبارەیەوە دیارە. ئێمە لەبارەی منبج چی دەڵێین؟ وەک تورکیا ئێمە بێگومان لێرەدا وەک ھێزێکی داگیرکەر لێرە ناماوینەتەوە. کێ خاوەنی ئێرە بێت، ئێمە رادەستی ئەوانی دەکەینەوە. لەوبارەیەوە با ھاوکاری پێشکەش بکەین. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەرشانی ئەمریکا ئەمەیە. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەرشانی ئێمە ئەمەیە. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەرشانی رووسیا ئەمەیە. ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شاری ئێران ئەمەیە. پێویستە ھەموو پێکەوە ئەمە بکەین".