Sangar Hamad Azeez
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، به‌كر بۆزداغ، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
بۆزداغ زانیاری سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون خسته‌ڕوو و، رایگه‌یاند: "سێ هه‌زار و 755 ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش له چالاكی خراون. 332 ناوچه كۆنترۆڵكراون كه 282ی گوند و 50ی خاڵی ستراتیژین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به لووتكه‌ی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له بولگاریا رێكده‌خرێت، رایگه‌یاند: "به‌دڵنیاییه‌وه دژی ئه‌وه‌ین ئه‌ندامێتیی ته‌واوی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ببه‌سترێته‌وه به‌هیچ مه‌رج و، مۆدێلێكی جیاواز كه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت".
به‌كر بۆزداغ راشیگه‌یاند: "وه‌ك توركیا ناگونجێت قبووڵی ئه‌وه بكه‌ین كه رێكخراوی تیرۆریستیی به جلوبه‌رگی جیاوازه‌وه، به پارچه په‌ڕۆی به‌ناو ئاڵاوه، یاخود له‌ژێر ناوی دیكه‌دا خۆی له شنگال بشارێته‌وه و به‌رده‌وامی به‌بوونی بدات له ناوچه‌كه‌دا".
لەبارەی هێرشكردنه سەر تورک و موسوڵمانان لە ئەورووپا، بۆزداغ گوتی: " چۆن لەوێ ئەگەر تەنیا لەبەر ئەوەی ڕەچەڵەکیان جیایە و دین و بیر‌و باوەڕیان جیایە پەلامار ئەنجام دەدەن، بەڵام هیچ رێکارێکیان لەبەرامبەر ناگیرێتە بەر. ئەو کەسانەی کە ناتوانن ئاسایشی وڵاتەکەیان بپارێزین ، مافی ئەوەیان نییە وانەی تورکیا داده‌ن".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه له بانكی چیفتلیک، بۆزداغ رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی داد بۆ ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ شه‌ش كه‌س به‌تایبه‌تی كه‌سێك به‌ناوی مه‌همه‌ت ئایدن كه تۆمه‌تباره به پاره لێكێشانهوه و خه‌ڵاتاندن بابه‌ته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردن ده‌ركراوه".
به‌كر بۆزداغ له‌باره‌ی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانیی پاتریۆت رایگه‌یاند: "بەرێز ترەمپ بە سەرکۆمارمانی گوت ئێمە دەتوانین سیستمی پاتریۆتتان پێبدەین. لەبەرامبەریشدا سەرکۆمارمان گوتی کەوایە ئێمەش دەتوانین سیستمی بەرگریمانی پێ بەهێز بکەین. وەک تورکیا ئامادەین سیستمی پاتریۆت لە ئەمریکا بکڕین. گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە لەنێوان سەرکۆمارمان و بەرێز ترەمپ روویدا. تورکیا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کڕینی سیستمی پاتریۆت. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئەم بابەتەوە ئەنجام نەدراوە".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی توركیا له‌سه‌ر سنورداشكردنه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی رووسی، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند: "له‌نێوان توركیا و رووسیادا په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی و باش هه‌یه. به‌و واتایه‌ی توركیا دژ به رووسیا بیر له ده‌ركردنی هیچ بڕیارێك ناكاته‌وه".