Sangar Hamad Azeez
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
ڤارنا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، یان-كلاود جانكهر و سه‌رۆكوه‌زیرانی بولگاریا، بۆیكۆ بۆریسۆڤ، دوای لووتكه‌ی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له ڤارنا رێكخرا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان رێكخست.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئومێده‌وارین له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا قۆناغێكی سه‌ختمان تێپه‌ڕاندبێت".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لووتكه‌كه گوتی: "باسمان له چاوه‌ڕوانیه‌كانمان كرد له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كان بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتیی گومرك. نابێت ئه‌و جۆره بابه‌ته ته‌كنیكیانه بكه‌ینه بابه‌تی سیاسیی".
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به تیرۆر ئەردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە تیرۆر تەنیا بۆ ئاسایشی خۆمان و سووریا نیە و، گوتی: "بەڵکو ئاسایشی ئەورووپاش فەراهەم دەکات. ئیدی لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئێمە چاوەڕوانی رەخنەی بێ بنەما ناکەین بەڵکو چاوەڕوانی پشتیوانین".
ئەردۆغان سه‌باره‌ت سه‌ربه‌ستی ڤیزه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا رایگه‌یاند "نامه‌ی كارمان له‌و باره‌یه‌وه له سه‌ره‌تای مانگی شوبات پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه. به یه‌كێتیی ئه‌ورووپامان گوت كه پێویسته هه‌رچی زووه كاره‌كان ته‌واو بكرێن. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و باره‌یه‌وه زووتر هه‌نگاو بنێت، ئه‌وا ئێمه ئاسووده ده‌كات. نابێت ئه‌وه بكرێته بابه‌تێكی سیاسیی، نابێت متمانه‌ی هاووڵاتیانمان به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بهه‌ژێنرێت".
گوتیشی: " هەڵەیەکی گەورە دەبێت کە بەهۆی بانگەشەی بوون بە هێزێکی بەهێزی جیهانی ، تورکیا لە سیاسەتەکانی ئەورووپا دوربخرێتەوە".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئومێده‌وارم هه‌ر ئه‌مڕۆ لێره‌دا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاو بنێین بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا. به‌ڵام ئیدی وتنی ئه‌و هه‌نگاوه‌مان ناوه به‌س نییه، پێویسته هه‌نگاوی به‌رجه‌سته بنرێت".
سەبارهت به قوبرس ئەردۆغان رایگه‌یاند: "پێویستە مافەکانی هاووڵاتیانی تورک لە قوبرس هاوتای مافی هەر هاووڵاتییەک بێت کە دانیشتووی ئەو دورگەیە".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ده‌مه‌وێت له ڤارناوه بانگ له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بكه‌م؛ وه‌رن با به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین به ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسووده‌یی له باڵكاندا كه جوگرافیای هاوبه‌شمانه. وه‌رن هاریكاریمان له بابه‌ته نێوهدهوڵهتیهكانی وه‌ك سووریا، عێراق، فه‌ڵه‌ستین، قودس، یه‌مه‌ن، رۆهینگیا و ئه‌فریقادا قوڵبكه‌ینه‌وه. وه‌رن هه‌موو به‌یه‌كه‌وه مۆنۆمێنتی به‌هێز، خۆشگوزه‌ران و سه‌قامگیری ئه‌ورووپا بنیاتبنێین".