Sangar Hamad Azeez
02 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "كاتێك ئه‌و كاغهزانهمان بینی كه ئه‌و كه‌سه بهرزیدهكردهوه و رایده‌وه‌شاند، تێگه‌یشتین كه به‌ڵگه‌ی كڕین و فرۆشتنی كۆمپانیایه‌ك و به‌وه هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندووه كه ئه‌مه به‌ڵگه‌نامه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌یه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری سه‌ركۆماره‌وه. پسپۆڕی ژمێریارییه، وه‌ی له پسپۆڕی ژمێریایی وه‌ك تۆ. واتا پاریه‌ك نییه له‌ئارادا كه بۆ ده‌ره‌وه نێردرابێت. ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌ی كڕین و فرۆشتنێكه له‌نێوان بانكی هاڵك و بانكی ئالبارهكه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستی ئه‌ویش ساخته‌ن. رووداوێكی له‌و جۆره‌ش له‌ئارادا نییه. باوه‌ڕم پێبكه‌ن هه‌وڵدان بۆ سه‌لماندنی شتێك كه بوونی نییه، سه‌ختترین شته. كه‌واته چییه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه؟ حهواڵهیهكه كه له بانكێكی ناوخۆییه‌وه بۆ بانكێكی دیكه‌ی ناوخۆ كراوه."
گوتیشی: "ئه‌م كه‌سه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، چه‌ند بانگه‌شه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه گوایه له چۆروم رایگه‌یاندووه. ده‌ستی به قسه‌كانی كرد و گوتی، هه‌ر له چۆروم 17ی تشرینی دووه‌م گوتهیهكم پێشكه‌ش كرد. هاوڕێیانمان زۆر گه‌ڕان وتارێكی له‌و جۆره‌یان به‌دینه‌كرد. چونكه به‌ڕێزی 17ی مانگ هه‌ر نه‌چووه بۆ چۆروم. ئه‌و رۆژه له ته‌كیرداغ بووه. سه‌ره‌تا له شاره‌وانیی ته‌كیرداغ و دواتر له شاره‌وانیی چۆرلو به‌شداریی چالاكیی كردووه. كه‌واته چۆروم و چۆرلوی لێتێكه‌ڵ بووه." سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هه‌رگیز ناتوانن به‌و دادگا ده‌ستكردانه‌ی به نوێنه‌ره ساخته‌كانی ئه‌و فه‌تۆ ناپاكه پێكهێنراوه، وڵاته‌كه‌م سزا بده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "من ده‌توانم سنوور بۆ ئه‌و زاته دابنێم، لێره‌دا كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام خودا یارمه‌تیی گه‌له‌كه‌مان بدات كه گوێ له درۆكانی ئه‌مه ده‌گرن".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێگه‌ناده‌ن دادگا ده‌ستكرده‌كان وڵاته‌كه‌ی سزا بده‌ن و، گوتی: "هه‌رگیز ناتوانن به‌و دادگا ده‌ستكردانه‌ی به نوێنه‌ره ساخته‌كانی ئه‌و فه‌تۆ ناپاكه پێكهێنراوه، وڵاته‌كه‌م سزا بده‌ن".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌رگیز رێكه به دابه‌شبوونی وڵاته‌كه‌یان ناده‌ن و، گوتی: "كه‌س وا نه‌زانێت له‌و ولاته‌دا خاكی نیشتمانه‌كه‌مان به‌ش به‌ش ده‌كات. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن با ئه‌وه بزانن كه چۆن له جودی، ته‌ندوره‌ك و قه‌ندیل به F16 بۆردمانمان کردن، چۆن له‌وێ ژێرخاكمان كردوون، لەمەودواش به‌رده‌وامده‌بین له لەناوبردنیان".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی له‌وه كرد كه له هه‌فته‌یه‌كدا 100 چه‌كداری په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج و گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌م وڵاته، ئه‌م ژماریە ده‌بێته 200 و 300 و هه‌زار. با هیچ كه‌س هه‌وڵی تێكدانی ئارامی و خۆشگوزه‌رانیی گه‌له‌كه‌ی من نه‌دات. ئێمه له‌پێناو یه‌كێتیی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ین".