Tanju Özkaya,Ramal Abdullah Mahmood
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن: "له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت هه‌رچۆنێك بێت سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی شارۆچكه‌كان، دادوه‌رانی به‌ئه‌زموون بن. شوێنی ئهركداربوونی دادوه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی داواكارانی گشتیی و دادوه‌رانه‌وه دیاری ده‌كرێت. ده‌سه‌ڵاتی دانانی دادوه‌ره‌كان له‌ده‌ست دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نییه".
گوڤه‌ن له راگه‌یاندراوێكدا به‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه دۆسیه‌یان كردووەته‌وه له سه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی شارۆچكانه و به‌رپرسانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی ٣١ی ئادار له ئیستانبوڵ په‌نایان بردووەته به‌ر فرت و فێڵ و، به ئه‌نجامده‌ری تاوان لهقهڵەمیان داون. هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵیان داوه له ٢٣ی حوزه‌یران و، نووسیوویه‌تی: "پێویسته به‌رپرسانی دیكه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی شارۆچكه‌كان به‌شدارییان له تاواندا كردووه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی داواكارانی گشتیی و دادوه‌رانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. داوا كراوه ئه‌و نووسینه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی تاوان بۆ ده‌سته‌ی داواكارانی گشتیی و دادوه‌ران ره‌وانه‌مان كردووه وه‌ك كارپێنه‌كراو ره‌تبكرێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گوڤه‌ن-دا هاتووه: "له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت هه‌رچۆنێك بێت سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی شارۆچكه‌كان، دادوه‌رانی به‌ئه‌زموون بن. شوێنی ئهركداربوونی دادوه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی داواكارانی گشتیی و دادوه‌رانه‌وه دیاری ده‌كرێت. ده‌سه‌ڵاتی دانانی دادوه‌ره‌كان له ده‌ست دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نییه".