Mehmet Tosun,Rewa Mahmood Hasan
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2019
ئەنقەرە-AA
لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی چنگ لە باکووری عێراق ٣ تیرۆریست و، لەهێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی زاپ توانرا ٢ تیرۆریستی پەکەکە لەچالاکی بخرێن.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی چنگ لە ناوچەی خواکوڕک بەسەرکەوتوویی بەردەوامی هەیە و، توانراوە ٣ تیرۆریستی دیکە لەچالاکی بخرێن.
لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تائێستا توانراوە ٤٣ تیرۆریست لەچالاکی بخرێن.
لە لایەکی دیکەوە لەهێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەی زاپ، ٢ تیرۆریستی پەکەکە لەچالاکی خران.