Çiğdem Alyanak
22 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند کە یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان تورکیا و لیبیا هیچ لێكدژییه‌كی تیادا نییه له‌گه‌ڵ یاساكانی خۆیان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌ك له میانی پڕۆژه‌ی كه‌شتی ژێرده‌ریایی نوێ، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له ٢٠٢٢ه‌وه هه‌موو ساڵێك، كه‌شتییه‌كی ژێرئاوگه‌ڕ ده‌كه‌وێته كار له توركیا گوتی: "له ٢٠٢٧ به‌ته‌واوی شه‌ش كه‌شتی ژێرئاوگهڕمان له‌ژێر فه‌رمانی هێزه دهریاییهكانماندا ده‌كه‌ونه كار".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌ك توركیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌متمانه‌وه بتوانن له داهاتوو بڕوانن، پێویسته سه‌ره‌تا پردێكی به‌هێز له‌نێوان رابردوو و داهاتوو دروست بكەن.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان تورکیا و لیبیا گوتی: "(ئه‌مه) هیچ لێكدژییه‌كی تیادا نییه له‌گه‌ڵ یاساكانی خۆمان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئەگەر بڕیاربێت لیبیا پەیوەندی بەئێمەوە نەبێت، کەواتە غازی مستەفا کەمال لەوێ چی دەکرد؟ هەرگیز ئەوانە بەرامبەرمان خەمێکیان نییە بەناوی ماف، یاسا، دادپەروەریی و ویژدانەوە. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وڵاته‌كه‌مان گرتوویه‌تیه به‌ر ئه‌وه نییه هه‌وڵ بدات ده‌ستوه‌ربداته كاری هێنده‌ی گه‌وره له توانایدا نه‌بێت و ببێته هۆی ده‌رده‌سه‌ری و ده‌ست له‌و شتانه وه‌رنادات كه مافی خۆی نه‌بێت. (بۆ لیبیا) ئەگەر پێویست بکات، ئەم پاڵپشتییە سەربازیانە لە رەهەندی سەربازیدا زیاد دەکەین لە وشکانی، ئاسمانی و دەریاییدا هەموو جۆرە ئیمکانیاتێک هەڵدەسەنگێنین. تورکیا هەرگیز لە هەنگاوەکانی لە سووریا و لەو رێککەوتنانەی کە لەگەڵ لیبیا واژووی کردووە پاشگەزنابێتەوە''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هەرگیز نیازی زەوتکردنی مافی کەسیان نییە و گوتی: ''با کەس نەیەتە بەرامبەرمان بە نیازی دەستبەسەرداگرتنی بەرژەوەندی ئابووریمان، زیندانیکردنی کەناراوەکانمان، بۆ بەدەرکردنمان''.