توركيا

له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا پێشانگای "عەلی لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا: ژیان، بیروڕا و خەبات" لە ئیستانبوڵ کرایەوە

سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی وەقفی بڵاوکردنەوەی زانست، بیلال ئەردۆغان: نەوەی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ، ئەسما زلاتار: "لە پێشانگاکەدا ئەو مۆبیلیات و کەلوپەلە تایبەتییانەی لە ماڵەکەی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ لە سەرایێڤۆوە هێنراون، نمایش کران".

Hikmet Faruk Başer  | 19.12.2025 - نوێکردنەوە : 19.12.2025
له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا پێشانگای "عەلی لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا: ژیان، بیروڕا و خەبات" لە ئیستانبوڵ کرایەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌ لە ناوەندی کلتووریی ئەتاتورک به‌ڕێوه‌چوو، پێشانگای "عەلی لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا: ژیان، بیروڕا و خەبات" کرایەوە، کە لەلایەن وەقفی بڵاوکردنەوەی زانستەوە بەبۆنەی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی یەکەم سەرکۆماری بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، عەلی عیزەت بیگۆڤیچ ڕێکخرابوو.

له‌ گوتارێكدا كه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی وەقفی بڵاوکردنەوەی زانست، بیلال ئەردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد عەلی عیزەت بیگۆڤیچ بۆ ئەوان زۆر پڕبایەخە.

بیلال ئەردۆغان باسی له‌وه‌ كرد كه‌ بیگۆڤیچ تەنیا پاڵەوانێکی نیشتمانیی نییە، بەڵکو ڕابەرێکی فیکریی ئیلهامبەخشە بۆ تەواوی جیهانی ئیسلامی و، ڕایگه‌یاند: "بەبۆنەی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ، لەگەڵ دامەزراوەی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ، بڕیارمان داوە په‌ره‌ به‌ کۆمەڵێک کاری هاوبەش لە تورکیا و لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا بدەین. بەم بۆنەیەوە، هەرچەندە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥داین، بەڵام پشتیوان به‌ خودا لە مانگەکانی داهاتوودا زنجیرەیەک چالاکی بەردەوام لە تورکیا بەڕێوە دەچن".

نەوەی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ، ئەسما زلاتار، خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی پێشانگاکە دەربڕی و بە هەنگاوێکی پڕواتای له‌قه‌ڵه‌مدا و، ڕایگه‌یاند: "لە پێشانگاکەدا ئەو مۆبیلیات و کەلوپەلە تایبەتییانەی لە ماڵەکەی عەلی عیزەت بیگۆڤیچ لە سەرایێڤۆوە هێنراون، نمایش کران".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın