Mehmet Tosun
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی هه‌فتانین له باكووری عێراق كه به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی به‌ڕێوه‌چوو، ١٠ چه‌كداری رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ -٣دا كه له باكووری عێراق درێژه‌ی هه‌یه، له ناوچه‌ی هه‌فتانین ئۆپه‌راسیۆنێك به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی به‌ڕێوه‌چووه و، تیایدا ١٠ چه‌كداری رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه كه له ئاماده‌كاریدابوون بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له چالاكی خراون.