Fahrettin İbrahim
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دوو كه‌س كه له هه‌وڵی به‌بارمته گیرانی دوو پاسه‌وانی په‌رله‌مانی توركیا بوون، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی DHKP-C بوون.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی توركیا، كاتژمێر ١٤:٥٠ خولهك، دوو كه‌س كه یه‌كێكیان ژن بووه ویستوویانه به بیانووی دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بچنه ناو بینای په‌رله‌مانه‌وه.
دوو كه‌سه‌كه دوای پشكنین و لێپرسینه‌وه‌یان له لایه‌ن پاسه‌وانانی په‌رله‌مانه‌وه گومانیان لێده‌كرێ و بۆیه هه‌وڵی به‌بارمته‌گرتنی پاسه‌وانه‌كان ده‌ده‌ن و دوای ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
له لێكۆڵێنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و دوو كه‌سه ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی DHKP-C بوون.
هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ئێله‌گێكی بۆمبڕێژكراویش داگیراوه.
لێكۆڵینه‌وه له ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی و ورده‌كاریی زیاتر رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.