چاوش‌ئۆغڵو: "سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور نزیكین له رێككه‌وتن"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "(له سووریا) هێرشه‌كانی رژێم، پێشێلكاریی روونی رێككه‌وتننامه‌ی سۆچی-یه و دژی رۆحییه‌تی ئاستانایه. سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور نزیكین له رێككه‌وتن".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور (له سووریا) نزیكین له رێككه‌وتن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پێشوازییكرد له سه‌رۆكی شاندی باڵای دانوستان، ناسر حه‌ریری، كه له ئیستانبوڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێكیان هێناوه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه چاوش‌ئۆغڵو له تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: "(له سووریا) هێرشه‌كانی رژێم، پێشێلكاریی روونی رێككه‌وتننامه‌ی سۆچی-یه و دژی رۆحییه‌تی ئاستانایه. سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور نزیكین له رێككه‌وتن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی كه به هاوكاریی پشتیوانانی رژێمی سووریا له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا له سۆچی واژووكرا، رژێم به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی. هێرش و په‌لاماره‌كانی رۆژانی ٢٥-٢٦ی نیسان له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ١٢یه‌مین گه‌ڕی كۆبوونه‌وه‌كان له نوورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان له‌نێوان توركیا، رووسیا و ئێران‌دا، چڕ ببوونه‌وه. ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه هێرشه‌كان به‌هه‌مان چڕی و تینه‌وه به‌رده‌وامن.