Burcu Çalık,Mohammed Baqi Hussein
20 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، به هۆی رووداوێك له كاتی مه‌شق و راهێنانی چه‌كی قورس‌دا له فه‌رمانده‌یی تۆپخانه و مووشه‌كی پۆڵاتڵی، پێنج سه‌رباز برینداربوون و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكراوه.
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی تۆپخانه و مووشه‌كی پۆڵاتڵیهوه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه،
"به‌هۆی رووداوێك له كاتی مه‌شق و راهێنانی چه‌كی قورس‌دا له فه‌رمانده‌یی تۆپخانه و مووشه‌ك، به داخه‌وه پێنج هاوڕێی سه‌ربازمان بریندار بوون. بریندارانی رووداوه‌كه به خێرایی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و كاری تیماركردنیان ده‌ستی پێكردووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه".