Ali Kemal Akan
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه له باكووری سووریا و منبج گیراونه‌ته‌به‌ر و، رایگه‌یاند كه له ئێستادا سه‌ربازانی توركیا له منبج له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مریكیدا سیسته‌می مه‌شقی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ منبج دیاریكراوه 90 رۆژه و، گوتی: "به‌داخه‌وه له ئێستادا ناتوانین بڵێین واده‌ی 90 رۆژییه‌كه كاری كردووه. كاری نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر كار نه‌كات ئه‌وا خۆمان ده‌توانین رێوشوێن بگرینه‌به‌ر و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له خۆرهه‌ڵاتی فوڕات هه‌نگاوی پێویست ناگیرێته‌به‌ر و، ئه‌و قۆناغی دواخستنه به‌رده‌وامبێت ئه‌وا له خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له به‌رزترین ئاستدا هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر به‌تایبه‌تی دژ به یه‌په‌گه/په‌یه‌ده، راستتر دژ به په‌كه‌كه و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".