Cankut Taşdan,Barış Gündoğan,Muhammed Boztepe,Muhammet Ali Kemal
16 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
شۆفێری ئەو تراکتۆرە بێ تابلۆیەی کە گوێی بە فەرمانی پۆلیس بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی نەدا، دوای ئەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی شێلا و بەرەو شەقامی چانکایا لە پیشڕەوییدا بوو، دەستگیرکرا.

کارمەندانی هاتوچۆی خاڵی پشکنینی پۆلیسی هاتوچۆ لە قزڵای، فەرمانیان بە شۆفێری ئەو تراکتۆرە بێ تابلۆیە دا، کە لە شەقامی ئەتاتورکەوە تێدەپەڕی، بووەستێت. شۆفێرەکە گوێی بە فەرمانی پۆلیس نەدا و خۆی بە ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمیدا کێشا، دوای ئەوەش بەرەو ئاراستەی چانکایا لە پێشڕەویی بەردەوام بوو. تەقەی ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی بەردەم دەروازەی پەرلەمان لە چانکایاش نەیتوانی شۆفێری تراکتۆرەکە رابگرێت.

دواتر هێزەکانی پۆلیس دەستڕێژیان لە تایەی تراکتۆرەکە کرد و کە ژمارەیەکی ئۆتۆمبێلی شێلابوو. لە شەقامی چانکایا، شۆفێرەکە دوای ئەوەی لە رانییەوە پێکرا، لە چالاکی خرا و دەستبەسەرکرا. ئەوەش زانراوە کە شۆفێرەکە ناوی ئایدن ساکاریایە و تەمەنی ٤٥ ساڵە.
ئایدن ساکاریا هیچ پێشینەیەکی ئەنجامدانی تاوانی نییە و لە یەکەم گوزارشتدا بۆ پۆلیس رایگەیاندووە "ویستوویەتی تراکتۆرەکەی بەرێتە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و لەوێ چالاکییەک ئەنجامبدات".