Muhammed Ali Toruntay
25 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
ئەنقەرە- AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک رایگهیاند: "لە قۆناغی ئایندەدا، ئهنجوومهنی بەڕێوەبردنی ناوەندی بڕیاردانی ئاک پارتی، وەک بەرزترین دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لەگەڵ ئهنجوومهنی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتەکەمان تەواوی پێواژووه سیاسییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ بەڕێوەدەبەن".
عومهر چهلیك لە کاتی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەی ئهنجوومهنی بەڕێوەبردنی ناوەندی بڕیاردانی ئاک پارتی، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
چەلیک ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆماری توركیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی کارەکانی قۆناغی نوێ زانیاری بە ئەندامانی ئهنجوومهنی بەڕێوەبردنی ناوەندی بڕیاردانی ئاک پارتی داوە و ئەو ناوانەشی ئاشکراکردووە کە لە بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتەکەدا ئەرکیان پێدەسپێردرێت.
گوتەبێژەکەی ئاک پارتی، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە پارتەکەی کۆنگرەیەکی گەورەی ساز کردووە و رایگەیاند: "لە قۆناغی ئایندەدا، ئهنجوومهنی بەڕێوەبردنی ناوەندی بڕیاردانی ئاک پارتی، وەک بەرزترین دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لەگەڵ ئهنجوومهنی بەڕێوەبردنی ناوەندی پارتەکەمان تەواوی پێواژووه سیاسییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ بەڕێوەدەبەن".
جەختی لەوەشکردەوە ئهنجوومهنی پێشووی بەڕێوەبردنی ناوەندی بڕیاردانی ئاک پارتی، شایەتحاڵی چەندین رووداوی مێژوویی بوون، ناوچەی قەرهباخ-ی ئازەربایجان-یشی بە نموونە هێنایەوە و گوتی: "وەک ئەندامانی ئهنجوومهنی بەڕێوەبردنی ناوەندی بڕیاردانی ئاک پارتی، زۆر لە نزیکەوە چاودێری قۆناغی رزگارکردنی خاکی قەرهباخ-مان کرد کە ماوەی ٣٠ ساڵ بوو لەژێر داگیرکاریدابوو. ئەمە رووداوێکی مێژوویی گەورەبوو. بەهەمان شێوە کردنەوەی ئایاسۆفیا بە مزگەوت کە خەونێکی گەورەی گەلەکەمان بوو، هەروەها بەرەوپێشچوونەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە هەم لە مێژووی سیاسی و هەم لە مێژووی کۆماری تورکیا گرنگییەکی زۆریان هەبوو، لەو رووداوە مێژووییانە بوون".
عومەر چەلیک لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دەربارەی گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتدا دەکرێن گوتی: "ئهو خهمڵاندنانه لهوبارهیهوه پووچ دهردهچن. بڕیاری ئهوهی كهی و به چ شێوهیهك ئهنجامدهدرێت، لای سهرۆكی گشتییمانه".