İlkay Güder,1 23
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، رایگه‌یاند: "ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی ره‌وشێك بووەته‌وه كه مه‌ترسی به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ستدانی توركیای هه‌یه. رای گشتیی توركیا به گشتی دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكایه كه نیگه‌رانییه ره‌وا ئه‌منییه‌كانمان به‌هه‌ند وه‌رناگرێت. هه‌ڕه‌شه‌كردن، سزا خستنه سه‌ر و خۆبهسهرداسهپاندن به‌رامبه‌ر توركیا هیچ سوودێكی نابێت".
گوتارێكی كاڵن به ناویشانی "له‌باره‌ی كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئه‌مریكا" له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بڵاوبۆوه.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌وان دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتیمانی توركیا به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان سه‌یر ده‌كه‌ن و نووسیوویه‌تی: "به‌ڵام توركیا ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ختییه‌یه و له راستیدا ئه‌م بابه‌ته له‌ولاتری جه‌نگی به‌های دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانییه. ئیداره‌ی تره‌مپ به‌هۆی پرسی له ماڵه‌وه زیندانیكردنی قه‌شه برونسۆن به تۆمه‌تی تیرۆر، بڕیاری دا سزا به‌سه‌ر دوو وه‌زیر(ی توركیا)دا بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی خسته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا. هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ره‌تكرانه‌وه. نیازپاكی توركیا و دیدگای ئه‌و بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌لایه‌ن هه‌ڵوێستی ئایدۆلۆژیانه و هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له تێگه‌یشتنی ئیداره‌ی تره‌مپ په‌راوێز خرا".
كاڵن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه توركیا له‌باره‌ی نیگه‌رانیی ئه‌منییه‌وه مافی خۆیه‌تی له‌وه‌ی داوابكات له لایه‌ن هاوپه‌یمانی ناتۆوه گرنگیی پێبدرێت و نووسیوویەتی "به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌م له‌سه‌رده‌می ئۆباما و هه‌میش لەسەردەمی تره‌مپ، گوێیان به نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی باڵی په‌كه‌كه له سووریا په‌یه‌ده/یه‌په‌گه نه‌دا. له‌باره‌ی پێكهاته‌ی فه‌تۆوه له ئه‌مریكا هه‌نگاوی نه‌نا. نه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، نه سیستمی ئه‌مریكا، ناتوانن شه‌رعییه‌ت بده‌ن به‌و سیاسه‌ته‌ی كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نن".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی توركیادایه به‌ته‌واوی و نووسیویه‌تی، "رای گشتیی توركیا به گشتی دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكایه كه نیگه‌رانییه ره‌وا ئه‌منییه‌كانمان به‌هه‌ند وه‌رناگرێت. هه‌ڕه‌شه‌كردن، سزا خستنه سه‌ر و خۆبهسهرداسهپاندن به‌رامبه‌ر توركیا هیچ سودێكی نابێت. به‌ڵام سووربوونی توركیا زیاتر ده‌كات و ئه‌مریكا هه‌م له‌لای توركیا و هه‌م له‌كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، ته‌نیاتر ده‌كات. حكوومه‌تی تره‌مپ تا ئێستا، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك، كه‌نه‌دا، چین، رووسیا، ناتۆ، ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه كردووه به‌تایبه‌ت به‌هۆی رۆژه‌ڤی ناوخۆییه‌وه. ئه‌م دۆخه زیان به پێگه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك دۆستێكی متمانه‌پێكراو ده‌گه‌یه‌نێت. تێگه‌یشتنی توركیاش له‌مه جیاواز نییه".