Sangar Hamad Azeez
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
ئۆردو - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پردی جهڤیزدهرهی شارۆچكه‌ی ئونیه سه‌ربه پارێزگای ئۆردو بەسەرکردەوە كه لهلافاوهكهدا زیانی به‌ركه‌وتبوو.
ئەردۆغان لە میانی بەسەرکردنەوەی شوێنی رووداوەکەدا گوتارێکی بۆ هاووڵاتییان دا.
ئەردۆغان سەبارەت بەو بارگرژیانەی کە لە چەند رۆژی رابردوو لەنێوان تورکیا و ئەمریکا سەریهەڵداوە، گوتی: "ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن. هه‌رگیز ناتوانن به زمانی هه‌ڕه‌شه ئه‌م گه‌له لە رێگا لابدەن. ئێمه له زمانی یاسا و رق تێده‌گه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "یاسا و حه‌ق چی بێت به‌پێی ئه‌وه ده‌جوڵێینه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه ده‌بێ ببوورن. 'ئه‌مه و ئه‌وه ناده‌ین'. با بۆ تۆ بێ مه‌یده، ئه‌وه‌ی خۆمان هه‌مانه به‌شمان ده‌كات. ئێمه پشتیوان به‌خودا له‌و شوێنه‌ی كه‌وتووین هه‌ڵده‌ستینه‌وه. دوێنێ هه‌ستاینه‌وه، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش هه‌ڵده‌ستینه‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌له‌كه‌م خۆڕاگربێت".