Sarp Özer,1 23
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
هالیفاكس – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له وێنه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند:"وه‌ك چۆن ئه‌مریكا به‌ڵێنیداوه، چاوه‌ڕوانین هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كۆتایی پێ بهێنێت".
ئاكار كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هالیفاكس سه‌ردانی شاری هالیفاكس-ی كه‌نه‌دای كردووه سه‌ره‌تا سه‌ردانی كۆته‌ڵی یادگاری چاناككالهی كرد و تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر كۆته‌ڵه‌كه دانا دواتر به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌نده‌كه سه‌ردانی هۆتێلی وێستنی كرد.
له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئاكار به سه‌ر پێوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا هارجیت ساجان و به‌شداربووان كرد و دوای دانیشتنی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سیناتۆرانی ئه‌مریكا كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاكار وێنه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "له میدیاكانماندا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان باس له‌و وێنانه كراوه و نارازیبوونی گه‌له‌كه‌مانی لێكه‌وتۆته‌وه. زیانی به هێمای ئه‌مریكا و سوپای ئه‌مریكا گه‌یاندووه له به‌رچاوی گه‌له‌كه‌مان. وه‌ك چۆن ئه‌مریكا به‌ڵێنیداوه، چاوه‌ڕوانین هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كۆتایی پێ بهێنێت. وێڕای له جموجۆڵخستنی داعش به راده‌یه‌كی زۆر؛ پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به بارهه‌ڵگر و فڕۆكه به رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه قبوڵكراو نییه. هه‌رگیز رێگه‌ناده‌ین له باشووری سنووره‌كانمان رێڕه‌وێكی تیرۆر دروست بكرێت".