Dlshad Saifaalddin Ahmed
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
سلێمانی ـ AA
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ھەریەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکە، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینکی ھەروەھا ھێمن ھەورامی و ئومێد سەباح پێکھاتوون بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان گەیشتنە شاری سلێمانی، لە ئێستادا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆبونەوەدان.
شاندی یەکێتی لە ھەریەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی قادر حەمەجان و سەعدی ئەحمەد پیرە و شۆرش ئیسماعیل، ھەروەھا عەدنانی حەمەی مینا و لاھور شێخ جەنگی پێکھاتوون.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبەش کۆدەبنەوە.