Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند "بڕیاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین له واشنتۆن، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا بێ لایه‌نی له پرۆسه‌ی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ده‌ستداوه".
حامی ئاكسۆی به نووسراوێک وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی داخستنی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین له واشنتۆن.
حامی ئاكسۆی نیگه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای بۆ بڕیاره‌ی ئه‌مریكا ده‌ربڕی و نووسیوویه‌تی "بڕیاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین له واشنتۆن، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا بێ لایه‌نی له پرۆسه‌ی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ده‌ستداوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بڕیاره جگه له هه‌وڵدان بۆ زیانگه‌یاندن به پره‌نسیپی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل به دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت خزمه‌ت به هیچ ئامانجێكی دیكه ناكات و گوتی: "توركیا له‌گه‌ڵ دۆزی ره‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندایه و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانكردنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كجاره‌كی بۆ کێشەی فه‌ڵه‌ستین".