Hüseyin Yıldız
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
ئیدر- AA
بەشێک لە ئاوەکانی پارکی گشتیی چیای ئاگری بە چینێک لە قەوزە داپۆشراون.
پارکی گشتیی چیای ئاگری یەکێکە لە گەورەترین پارکە گشتییەکانی تورکیا و ساڵانە بەتایبەت لە کۆتایی وەرزی هاویندا، کەسانێکی زۆر روو لەم پارکە دەکەن.
لە ئێستاشدا قەوزەی قاوەیی، زەرد، رەش و سەوز بەشێکی زۆری پارکەکەی داپۆشیوە.
هەروەها داپۆشینی رووپۆشی ئاوەکانی ناو پارکەکە بە چینێک لە قەوزە دیمەنێکی دڵڕفێنی دروست کردووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەڕێی ئامێری درۆن گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیمەنی ناو پارکی گشتیی چیای ئاگری تۆمار کرد.
بە ئامانجی پاراستنی سروشتی پارکەکە، کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پارکە گشتییەکان لە وەرزی پاییزدا، قەوزەکان پاک دەکەنەوە.