Eşber Ayaydın
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ئورفا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئورفا، ٢٧٥ کیلۆگرام هێرۆین دەستی بەسەردا گیرا و دوو گومانلێکراویش دەستگیرکران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە قەدەغەکراوەکان، هەواڵی ئەوەیان پێگەیشت کە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر هێندراوەتە ئورفا.
لەو میانەیەشدا تیمەکان بارهەڵگرێکی گومانلێکراویان وەستاند و دوای پشکنینی بارهەڵگرەکە لەڕێی سەگی راهێندراوەوە، دەستبەسەر ٢٧٥ کیلۆگرام هێرۆیندا گیرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەشدا، هەروەها دوو گومانلێکراو بەتۆمەتی "بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر" و "گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر" دەستگیرکران.