Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
دیاربەکر- AA
قەدەغەی هاتوچۆ لە 8 گەڕەکی شارۆچکەکانی لیجە، هانی و کۆجاکۆیی سەربە پارێزگای دیاربەکر، کۆتاییهات.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن پارێزگای دیاربەکرەوە بڵاوکراوەتەوە، بەمەبەستی هێرشکردنە سەر چەکدارانی پەکەکە و هاوکارانیان، رووخاندن و لەناوبردنی حەشارگە پەناگە و پێگەکانی چەکە قورسەکانیان و دەستبەسەرداگرتنی کەل و پەل و پێداویستییەکانیان، هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە.
لەوچوارچێوەیەدا و بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی پارێزگاکان لەهەریەک لە گەڕەکەکانی گوچلو و گۆمەچ لە لیجە، کرم، گۆکچە، یاوان، سۆیڵوی خانی و یازیکۆی و شاکلاتی کۆجاکۆی، ئەو قەدەغەی هاتوچۆیەی لەکاتژمێر 05:00ی رۆژی 13ی تشرینی دووەمی 2016ەوە راگەیەنرابوو، کاتژمێر 05:00ی 14ی تشرینی دووەمی 2016 هەڵگیراوە.
هاوکات بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر پەکەکە، لەهەریەک لە گەڕەکەکانی بیرلیک، شەنلیک، ئاباڵی، ئەرگین، توزڵاکۆی، چەپەر، دوڕو و داراڵانی شارۆچکەی لیجە و تۆپچوڵار، یوکاری توراڵی، کالابا، سەرەن و ئوزونڵاری شارۆچکەی هانی لەکاتژمێر 05:00ی رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2016ەوە، قەدەغەی هاتوچۆ تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.