Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە- AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا نومان كورتوڵموش دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەلێدوانێکدا له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی قایمقامی دێریك، محەمەد سافیتورك رایگەیاند: "تا ئێستا 62 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون. 10 یان سهربهستكراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵ ئەوانەی دیكه‌دا به‌رده‌وامه. بكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی رووداوه‌كه ده‌ستگیركراون. گه‌یشتووین به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ناردنی بۆمبه‌كه له ئیستانبوڵه‌وه تا ته‌قاندنه‌وه‌ی. لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ش له‌پشت ئه‌م كارهوهبێت ده‌دۆزرێته‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت."
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا نومان كورتوڵموش دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەلێدوانێکدا له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی قایمقامی دێریك، محەمەد سافیتورك رایگەیاند: "تا ئێستا 62 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون. 10 یان سهربهستكراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵ ئەوانەی دیكه‌دا به‌رده‌وامه. بكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی رووداوه‌كه ده‌ستگیركراون. گه‌یشتووین به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ناردنی بۆمبه‌كه له ئیستانبوڵه‌وه تا ته‌قاندنه‌وه‌ی. لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ش له‌پشت ئه‌م كارهوهبێت ده‌دۆزرێته‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت."
لەبارەی راپۆرتی بەرەوپێشچوون کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، نومان كورتوڵموش ئاماژەی بەوەکرد راپۆرتەکە بێلایەن نییە و گوتی: "راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ته‌واوی ئامانجی ئه‌وه‌یه توركیا بكاته گۆشه‌یه‌ك و به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سیاسییه‌وه كاریگه‌ری بكاته سه‌ر ئه‌و خه‌باته سەختەی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ئه‌نجامی ده‌دات. ده‌مانه‌وێت بڵێین ناوه‌رۆكی ئه‌م راپۆرته قبوڵ ناكه‌ین و به راپۆرتێكی دۆستانه‌ی نازانین. قسه ههڕهشهئامێزهكانی به‌ڕێز شوڵزیش هیچ واتایه‌كی بۆ نادۆزرێته‌وه. توركیا تا ئێستا ئه‌م هه‌موو خه‌باته‌ی دژی تیرۆر ئه‌نجامداوه، ئایا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رسته‌یه‌كی دژی تیرۆر به‌كارهێناوه؟"
کورتوڵموش سەبارەت ھەنگاوەکانی داڕشتنەوەی دەستوور دوا و گوتی: ''کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ مەهەپە درێژەیان هەیە. حەزمان دەکرد جەهەپەش بەشێک بووایە لەم کۆبوونەوانە. لەبەرامبەر ئەو گوتەیەی جەهەپەدا کە دەڵێت 'دەرگامان کراوەیە'، ئێمە دەڵێین: ئێمەش تا کۆتایی دەرگامان کراوەیە. ئەگەر بێت و جەهەپە بیەوێت بەشداربێت لەپرۆسەی ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان لەدەستووردا، دەتوانێت هەموو بۆچوونەکانی بهێنێت قسەیان لەسەردەکەین''.
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا لەوەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی سەندنەوەی مافی هاووڵاتیی بوون لەو کەسانەی کە پەیوەندیان بە رێکخراوی فەتۆوە هەیە رایگەیاند: ''بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ لەلایەن تورکیاوە بەرەنگارییەکی کاتیی نییە. رێکخراوێکی تیرۆریستیی و تۆڕێکی چەتەگەریی جێگەی باسە کە ماوەی 40 چووەتە نێو جومگەکانی دەوڵەتەوە، بەداخەوە ئەوە دەزانین کە ژمارەیەک لەمانە چوونەتە دەرەوەی وڵات. دەوڵەتەکەمان بەناوی گەلەکەمانەوە هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی دەوڵەتی کۆماری تورکیا لەمانە رابماڵرێت، لەمە دڵنیابن. ئەگەر پێویستی کرد، کاتێک کە هەنگاوە یاساییەکان کۆتای‌یان پێهات، سەبارەت بەو کەسانەی بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتوون، کار بۆ سەندنەوەی مافی هاووڵاتیی بوونیان دەکرێت. چی پێویست بێت ئەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام دەمەوێت ئەوە بڵێم کە وادەیەکی دیارییکراوی روون نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە''.
نومان کورتوڵموش سەبارەت بارودۆخی کارگوزارانی گرێبەست لە دامودەزگاکانی گشتی گوتی: "ئەو بڕیارە کە لە ئێستاوە پەیوەستە بە ٧٢٠ هەزار هاووڵاتیمان. لە سەروبەندی ئەوەین کە کارێک بکەین لە ئاست چاوەڕوانی هاووڵاتیانماندا بێت، هەم حکوومەتیش نەخەینە ژێر فشارێکی زۆرەووە. بە وردی کار لەسەر ئەوە دەکەین، ئەگەر بێت و کارەکان بگەنە خاڵی کۆتایی بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین، پەنا بەخوا بە پێی پێویست کاری لەسەر دەکرێت".
دواتر سەبارەت بە نرخی دۆلار قسەیکرد و رایگەیاند: "ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه دۆلار بۆ خوار ئاستێكی دیاریكراو داده‌به‌زێت. ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه دۆخێك نییه مایه‌ی شڵه‌ژان، ترسان و نیگه‌رانی بێت. به‌ڵێ، له دۆخێکداین كه به‌های دۆلار به‌خێرایی بەرزبووه، ئومێده‌وارم ئه‌و دۆخه درێژه نه‌خایه‌نێت. له‌م نزیكانه‌دا له‌گه‌ڵ باشبوونی بارودۆخی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی و بوونی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی توركیای تێدایه، دۆلار له دۆخێکی دیاری كراودا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش دۆخێك نییه سه‌رچاوه‌كه‌ی كێشه‌كانمان بێت".