Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستيى توركيا فەخرەددين كۆجا ئاشكرایكرد، ٨٣٠ هەزار كارمەندى تەندروستى يەكەم دۆزى ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆنايان وەرگرتووە و ئاماژهی بهوهشكرد يەكێك لە خێراترين ههڵمهتهكانی كوتانمان له جيهاندا ئەنجامداوە.
كۆجا، لە پهیامێكدا كه لە رێگەى تۆڕەكەمەڵايەتييەكانەوە بڵاویكردووهتهوه، جەختى لەوەكردەو لەگەڵ بەڕێوەبەرى تەندروستى لە ٨١ پارێزگاى وڵاتەكەى هەڵسەنگاندنيان بۆ پرۆگرامى كوتانەكە كردووە و رایگهیاند: "٨٣٠ هەزار كارمەندى تەندروستيمان يەكەم دۆزى ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆنايان وەرگرتووە. يەكێك لە خێراترين ههڵمهتهكانی كوتانمان له جيهاندا ئەنجامداوە. بەپێى رۆژژمێری پرۆگرامی كوتانى كارمەندانى تەندروستيمان، تاكو رۆژى چوارشەممە بەردەوام دەبێت".