توركيا

فڕۆکەیەکی کارگۆ کە توشی کێشە ببوو لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ نیشتەوە

Gökhan Yılmaz  | 08.05.2024 - نوێکردنەوە : 09.05.2024
فڕۆکەیەکی کارگۆ کە توشی کێشە ببوو لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ نیشتەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، فڕۆکەیەکی کارگۆی سەربە کۆمپانیایەکی بیانیی، بەهۆی بوونی کێشەی تەكنیكییەوە، لەکاتی نیشتنەوەی بەشی پێشەوەی فڕۆکەکە بەر زەوی کەوت و بەهۆیەوە فڕۆکەکە لە ڕۆیشتن، وەستا.

بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، فڕۆکەیەکی کارگۆی جۆری بۆینگ ٧٦٣ کە سەربە کۆمپانیای فێدئێکس، بەهۆی ڕوودانی کێشەیەكی تەكنیكی لە بەشی نیشتنەوەیدا، لەگەڵ بەشی کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ پەیوەندی بەست و داوای مۆڵەتی کرد بۆ نیشتنەوە.

لەسەر ئەو داواکارییە لە فڕۆکەخانەکەدا ڕێوشوێنی پێویست گیرایەبەر و، تیمەکانی ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی گۆڕەپانی نیشتنەوەی فڕۆکە کرا لە فڕۆکەخانەکەدا.

لە کاتێکدا فڕۆکەکە بەبێ کێشە نیشتنەوە تا ئەو کاتەی گەیشتە سەر ڕێڕەوی نیشتنەوە لە زەوییدا، دواتر بەشی پێشەوەی فڕۆکەکە بەر زەوی کەوت و، تیمی فڕۆکەوانییەکەش بەبێ هیچ زیانێک لە فڕۆکەکە دابەزین.

هاوکات گۆڕەپانی نیشتنەوەی فڕۆکەی نێو فڕۆکەخانەکە کە ئەو فڕۆکەیەی تیادا نیشتەوە بە ڕووی فڕۆکەکاندا داخرا.

کارەکانیش بۆ لابردنی فڕۆکەکە لەو گۆڕەپانە درێژەی هەیە و، لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın