Abdulkerim Satuk Buğrahan Topaloğlu
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2019
ئادانا - AA
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سكاڵانامهی له‌باره‌ی ئه‌ندامانی فه‌تۆ له پێكهاته‌ی سوپای توركیا له ئادانا ئاماده‌كراوه، دانپێدانانی خوێندكارێكی خوێندنگه‌ی جه‌نگیی وشكانیی تیادایه و باسی له‌وه كردووه كاتێك ویستوویه‌تی رێكخراوه‌كه به‌جێبهێڵێت، چی‌یان به‌سه‌رهێناوه.
سكاڵانامه‌یه‌ك دژبە ملازمی پێشوو عه‌دنان هـ. كه هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی داوه كه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه نه‌بوون له لایه‌ن دادگای دووه‌می سزا قورسه‌كانی ئاداناوه پهسهندرا كه به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداردا داوای 15 ساڵ زیندانیی بۆ ده‌كرێت.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له تۆمار و زانیارییه‌كانی ناوبراودا، ده‌ركه‌وتووه كه له لایه‌ن ئیمامه‌كانی فه‌تۆوه چاودێری كراوه و له په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ڵی.
سكاڵانامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌ركی ئه‌م تۆمه‌تباره دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه بووه له سوپا كه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه نه‌بوون.
دانپێدانانی خوێندكارێكی خوێندنگه‌ی جه‌نگیی وشكانی به‌ناوی س. گ. له سكاڵانامه‌كه‌دا هاتووه و باس له‌وه ده‌كات، كاتێك ویستوویه‌تی رێكخراوه‌كه به‌جێبهێڵێت، چی‌یان به‌سه‌رهێناوه و ده‌ڵێت:
"كاتێك ویستم رێكخراوه‌كه به‌جێبهێڵم رووبه‌ڕووی فشاری زۆری ده‌روونی و فیزیكی بوومه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له فه‌تۆ دووركه‌وتبووینه‌وه، تا دهبووراینهوه راهێنانیان پێ ده‌كردین. ئیدی منیش تێگه‌یشتم له‌وه‌ی كه چوومه‌ته نیو ئه‌و سزایه‌ی به شۆك ناوده‌برا وه‌ك له ئاسته‌كانی سه‌رووی خۆم بیستبووم".