له چالاكی خستنی تیرۆریستێكی په‌كه‌كه كه ناوی له لیستی پرته‌قاڵی داواكراواندایه
- تیرۆریستی په‌كه‌كه ئه‌حمه‌د بۆیراز كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی ''فیكری''ه و ناوی له لیستی پرته‌قاڵی داواكراواندا بوو و له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیادا له شارۆچكه‌ی كه‌ماهـ سەربە پارێزگای ئه‌رزینجان له چالاكی خرا.
Erzincan
ئه‌رزینجان - AA
تیرۆریستی په‌كه‌كه ئه‌حمه‌د بۆیراز كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی ''فیكری''ه و ناوی له لیستی پرته‌قاڵی داواكراواندا بوو و له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیادا له شارۆچكه‌ی كه‌ماهـ سەربە پارێزگای ئه‌رزینجان له چالاكی خرا، به‌رپرسیاربووه له ١٧ رووداوی جیاجیا كه بە هۆیانەوە چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی و چوار سه‌رباز گیانیان لەدەست دا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جەندرمه‌ی ئه‌رزینجان، رۆژانی ١٢-١٣ی ئاب، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كانی گونده‌واری شارۆچكه‌ی كه‌ماهـ ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران كه یه‌كێكیان ئه‌حمه‌د بۆیراز (٤١ ساڵان)ە كه تۆماری ناسنامه‌کەی سیواس-ه و ناوه نهێنییه‌كه‌ی ''فیكری''ه و ناوی له لیستی پرته‌قاڵی داواكراواندا بوو و بڕی ٦٠٠ هه‌زار لیره وه‌ك خه‌ڵات له‌سه‌ری دانرابوو.
ئه‌حمه‌د بۆیراز كه به‌ناو ''به‌رپرسی ناو‌چه‌ی مونزور ویلایه‌تی دێرسم'' بووه ٢٠ ساڵ پێش ئێستا له یۆنان په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه.
ئاماژه به‌وه كرا كه بۆیراز به‌رپرسی زۆر كرده بووه كه له ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٩ له شارۆچكه‌ی كه‌ماهـ روویانداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن