Murat Temizer
10 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمەز رایگەیاند کە کەشتی توێژینەوەی MTA Oruç Reis Sismik کە لە ئانتالیاوە بەڕەکەوتووە، گەیشتووەتە ئەو شوێنەی لە دەریای ناوەڕاست کاری تیادا دەکات.
فاتیح دۆنمەز لە روونکردنەوەیەکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە لە پێناو سەربەخۆیی وزەی تورکیادا بێ وچان بەردەوام دەبن لەسەر کارەکانیان لە دەریای ناوەڕاست و دەریای رەش.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لە تویتەکەیدا وێنەی Oruç Reisی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە ''کەشتی توێژینەوەی MTA Oruç Reis Sismik بۆ کاری نوێ لە ئانتالیاوە بەڕەکەوت و گەیشتە ئەو شوێنەی کاری تیادا دەکات''.