Ramal Mahmood
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
بریندارانی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی خەنەبەندانی بەسنا ئاکدۆغان و نورەددین ئاکدۆغان، لەگەڕەکی ئاکدەرەی ناوچەی شاهینبەی شاری عەنتاب بەردەوامن لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانە.
لەو هێرشەدا بەسنا ئاکدۆغان، بەسووکی بریندار بوو و لەگەڵ ئەو ژن و منداڵانەی کە بوونە قوربانی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی عەنتاب و بەسنا لە بەشی فریاگوزاری خێرا چارەسەری وەرگرت و کەسوکاریشی بە تەنها جێیان نەهێشت.
بەسنا کە بەردەوام دەگریا و لەهۆش خۆی دەچوو، دوای جێگیربوونی رەوشی تەندروستی، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.
بەسنا بەچاوی پڕلەگریان و ئاهوزارەوە باوەشی بەکەسوکاریدا دەکرد و دەیگوت: "ئاهەنگەکەمانیان کرد بە کوشتارگە"، دراوسێکانیشی دەستیان گرت و گەیاندیانە ماڵەوە.
لەکاتی هێنانەوەی بۆ ماڵ، کەسوکار و دراوسێکانی بۆ دڵدانەوە و خەمڕەوێنی پۆل پۆل روویان لە ماڵی بەسنا کرد.