Mohammed Baqi Hussein
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
سه‌ركۆماری توركیا: "دوێنێ له شاهینبه‌ی عه‌نتاب له‌ئه‌نجامی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی یان ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژێكی تەمەن 12 بۆ 14 ساڵ له‌میانی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا، سه‌ره‌تا 94 برینداری لێكهوتهوه كه ئێستا هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه و 69 بریندار له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون و 17یان برینه‌كانیان سه‌خته. بێگومان 51 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش هه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "دوێنێ له شاهینبه‌ی عه‌نتاب له‌ئه‌نجامی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی یان ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژێكی تەمەن 12 بۆ 14 ساڵ له‌میانی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا، سه‌ره‌تا 94 برینداری لێكهوتهوه كه ئێستا هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه و 69 بریندار له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون و 17یان برینه‌كانیان سه‌خته. بێگومان 51 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش هه‌یه".
ئه‌ردۆغان درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و گوتی: "لە ئێستادا بەپێی قەناعەتی سەرەتایی پارێزگا و ھێزەکانی پۆلیسمان، دەریدەخات کە ھێرشی داعش بووە. دیارە کە لەم ماوانەی دواییدا ھەوڵی رێکخستن و پێگەی داعش لە عەنتاب جێگەی باس بوو. ئۆپەراسیۆنی چڕ کرا و دەکرێت. لە ئێستادا بێگومان ھێزەکانی ئاسایشمان بەشێوەیەکی چڕ لەوێدا درێژە بە کارەکانیان دەدەن. له‌پێناو پاراستنی یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانمان، پێویسته پێكه‌وه بچین به‌گژ ئه‌م به‌ڵای تیرۆره‌دا. ئه‌م تیرۆره لهههرشوێنێكهوه بێت بۆ ئێمه جیاوازیی نییه. ده‌كرێت رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ بێت، یان په‌كه‌كه، یان داعش، یان په‌یه‌ده و یه‌په‌گه بێت. هه‌موویان بۆ ئێمه رێكخراوی تیرۆریستین. ئایین و نه‌ته‌وه و نیشتمانی ئه‌مانه شایانی باس نییه. ئێمه‌یش وه‌ك توركیا به هه‌موو توانامانه‌وه و وه‌ك له 15ی ته‌مووزدا نیشاندرا، له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا شان به‌شانی یه‌كتر به‌گژ ئه‌م تیرۆره‌دا ده‌چینه‌وه".
- "لێره‌دا ئێمه سوورین له‌سه‌ر كاره‌كانمان"
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تای 15ی ته‌مووزیش دوا و گوتی: "ئومێده‌وارم له‌مه‌ودوا شتی له‌م جۆره نایه‌ته‌وه رێگه‌مان. ئومێده‌واریشم ئه‌م بێئاگایانه له‌مه‌ودوا جارێكی دیکە هه‌مان هه‌ڵه دووباره نەكه‌نه‌وه. چونكه من ئێستاش پێم وا نییه هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ته‌واوی له‌مانه پاككرابێتنهوه. له‌به‌ره ئه‌وه كاره‌كانمان وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت. دادگا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌مانه پاكده‌كه‌ینه‌وه. لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌مه سوورین. هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌پێی بڕیارنامه‌كانی باری نائاسایی گرتوومانه‌ته به‌ر به‌م ئاراسته‌یه‌دایه".
ئه‌ردۆغان باسی له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی فهتحوڵڵاچییهكان فه‌تحوڵڵا گوله‌نیش كرد و گوتی: "تا ئه‌مڕۆ ئێمه نه‌مانگوتووه ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵگانه‌ی داوامان كردووه بیهێنن و ئێمه‌ش راده‌ستی ده‌كه‌ینه‌وه. داوای هه‌ر تیرۆریستێكیان كردووه راده‌ستمان كردوونه‌ته‌وه. ئێستایش سه‌ركرده‌ی رێكخراوێك كه ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیمان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان به‌ئاشكرا بڕیاری له‌سه‌ر داوه كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كیشیان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بابه‌ته پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا خه‌مساردانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌مه زیان به هاوپه‌یمانییه ستراتیجییهكهمان ده‌گه‌یه‌نێت. پێموایه له‌دیداره‌كانی چوارشهممهماندا ئه‌م بابه‌ته تێده‌په‌ڕێنین".
سەرکۆماری تورکیا باسی له هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مانی توركیاش كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاوه و گوتی: "گشت پارتە سیاسییەکان دەست لەناو دەست لە پەرلەمانی تورکیا، ھیوادارم بڕیار لە دژی ئەو تیرۆریستانە دەربکەن کە بینیمان بە چی شێوەیەک پەرلەمانی تورکیایان بۆردومان کرد. ھاوکات ھەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمان لە شەوی ھەوڵی کودەتاکە و ھاتنی ١٠٠ پەرلەمانتار بۆ ناو پەرلەمان وانەیەکی جوانی دیموکراسی نیشانی جیھان دا. ھیوادارم رۆژئاوا بەشی خۆی لەمە وەردەگرێت".