توركيا

عێراق سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنی هاریکاری و نزیکبوونەوە لە تورکیا

نوێنەری تایبەری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ کاروباری عێراق وەیسەل ئەرۆغڵو رایگەیاند، "سەرۆکی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بەرەوپێشبردنی هاریکاری لەگەڵ تورکیا ئامانجێکی ستراتیژیانە. عێراق سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنی هاریکاری و نزیکبوونەوە لە تورکیا".

Canan Tükelay, Rewa Mahmood Hasan  | 12.08.2019 - نوێکردنەوە : 14.08.2019
عێراق سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنی هاریکاری و نزیکبوونەوە لە تورکیا

Afyonkarahisar

ئافیۆن کاراهیسار - AA

نوێنەری تایبەری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ کاروباری عێراق وەیسەل ئەرۆغڵو رایگەیاند، "سەرۆکی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بەرەوپێشبردنی هاریکاری لەگەڵ تورکیا ئامانجێکی ستراتیژیانە. سەرۆکوەزیرانیش هەمان شتی گوت. عێراق سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنی هاریکاری و نزیکبوونەوە لە تورکیا".

پەرلەمانتاری ئاکپارتی لەسەر بازنەی ئافیۆن کاراهیسار، وەیسەل ئەرۆغڵو لەمیانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی جەژنە پیرۆزەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە هەفتەی پێشوو سەردانی بەغدای کردووە و لەوبارەیەوە روونکردنەوەی دا.

ناوبراو ئاشکرای کرد کە بە گرووپێکی ١٥٠ کەسیی کە پسپۆری تایبەتیان لەنێودابوو کارەکانیان لەبارەی عێراقەوە بەڕێوەبردووە و لە سەردانەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی پلانی کاری هاریکاری تورکیا-عێراق کراوە.

ئەرۆغڵو گوتی، "سەرۆکی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بەرەوپێشبردنی هاریکاری لەگەڵ تورکیا ئامانجێکی ستراتیژیانە. سەرۆکوەزیرانیش هەمان شتی گوت. عێراق سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنی هاریکاری و نزیکبوونەوە لە تورکیا. جگە لەوە لەگەڵ وەزیری ئاوی عێراقی و تیمەکانی تردا گرووپێکی کارمان دروست کرد. دەستمان کرد بەکارێک کە چۆن دەتوانین دۆستایەتی تورکیا و عێراق بەرەوپێشبەرین، چۆن دەتوانین هاریکارییەکان زیاد بکەین. لەسەرەتای مانگی ئەیلولدا وەفدی عێراقی سەردانی تورکیا دەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن لەچەند بوارێکی جیادا".

ناوبراو ئاشکرای کرد کە لەبارەی هەناردەی هێلکەشەوە لەگەڵ عێراقییەکان گفتوگۆیان کردووە و لەوبارەیەوە گوتی: "نرخی هێڵکە لەسەدا ٥٠ زیادی کردووە. بەرهەمی ناوخۆیی عێراق لەئاسی پێویستییەکانی ئەو وڵاتەدا نییە. دوای جەژن وا هەستەکەم ئەو پرسە تێپەڕ دەکەن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın