شەپۆلێکی بەفربارین لە ئەزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس کاریگەر بوو
Erzurum
ئەرزەڕۆم - AA
شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ڕووی لە هەریەکە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کرد.
ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە پارێزگای ئەرزەڕۆمی گرتبوویەوە و بووە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرمی بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی، ئەمڕۆ بەیانی جێی خۆی بۆ بارینی بەفر گۆڕی.
بارینی بەفر ناوەندی شارەکان و ناوچەکانی دەوروبەری گرتەوە.
لەهەریەکە لە پارێزگاکانی ئەردەخان و قەرسیش بەفربارین کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبوو.
بارینی بەفر و هاوکات ئەو شەپۆلە سەرمایەی لە ناوچەکەدا هەبوو، بووە هۆی سەهۆڵبەندان و ڕێگەکان شەختە لێی دا.
تیمەکانی ڕێگەوبان و شارەوانی ئەو پارێزگایانە بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان لەسەر ئەرکەکانیان بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان بەردەوام بوون.