Semra Orkan,İlyas Kaçar,Alper Korkmaz,Tansel Parlak,Ferhat Yasak
18 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
شەوی قەدر، کە لە ئایینی ئیسلامدا بەوە قبوڵ کراوەکە "خیری لە مانگێک زیاترە"، لە مزگەوتەکانی ئیستانبوڵدا بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بەرز راگیرا.
هاووڵاتییان بە لێشاو روویانکردە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیا ، مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد، سولەیمانییە، فاتیح، چامڵیجا، تەقسیم و مزگەوتەکانی دیکەی شارەکە و بۆ بەرز راگڕتنی شەوی قەدر ریزیان بەست.
ئەوانەی نوێژی ئێوارەیان بە کۆمەڵ لە مزگەتەکان ئەدا کرد، بۆ ئەداکردنی نوێژی خەوتنانیش لە مزگەوتەکان و دەوروبەری چاوەڕێیان دەکرد و دوای نوێژی خەوتنانیش نوێژی تەراویحیان ئەنجامدا.
دوای بەربانگکردن هاتنی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی لەگەڵ خێزانەکانیان بۆ مزگەوتەکان بەدی کرا. هاووڵاتییان گوێیان لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز گرت و نزایان دەکرد.
خێرخوازان بەبۆنەی شەوی قەدرەوە لە مزگەوتی ئایاسۆفیا و مزگەوتی ئەیوب سوڵتان لوقم و گوڵاویان دەبەخشییەوە و چکلێتیان دەدایە منداڵەکان.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی قەرەباڵغیی ناوەوەی مزگەوتی ئەیوب سوڵتان تیمەکانی شارەوانی بۆ ماوەیەک دەرگاکانیان داخست.