عێراق, رەمەزان مانگی رەحمەت و بەرەکەت

بەرز راگرتنی شەوی قەدر لە کەرکووک

شەوی قەدر کە دەکەوێتە دە شەوی کۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز، گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بۆ موسڵمانان و لە شاری کەرکووک-یش موسڵمانان و نوێژخوێنان لەم شەوەدا روودەکەنە مزگەوتەکان و تا بەرەبەیان سەرقاڵی نوێژخوێندن و نزا و ئەنجامدانی مەراسیمی شەوی قەدر دەبن .

09.05.2021 - نوێکردنەوە : 09.05.2021
بەرز راگرتنی شەوی قەدر لە کەرکووک

Kerkuk

کەرکووک-AA

شەوی قەدر کە دەکەوێتە دە شەوی کۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز، گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بۆ موسڵمانان و لە شاری کەرکووک-یش موسڵمانان و نوێژخوێنان لەم شەوەدا روودەکەنە مزگەوتەکان و تا بەرەبەیان سەرقاڵی نوێژخوێندن و نزا و ئەنجامدانی مەراسیمی شەوی قەدر دەبن .

لەسەر گرنگی شەوی قەدر پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی شۆراو، مامۆستا ئەحمەد فاتیح بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گوتی : "شەوی قەدر تایبەتمەندی و گرنکییەکی زۆری ھەیە بۆ موسڵمانان و تاوانی موسڵمان ئەسڕێتەوە و خێری ھەزار مانگی ھەیە. بۆیە موسڵمانان لەم دە شەوەدا خۆیان ماندوو دەکەن و دەیانەوێ ئەو شەوە پیرۆزەیان بەنەسیبێت" .

ئەحمەد فاتیح گوتیشی: "ساڵانە لەم دە رۆژەدا موسڵمانانی کەرکووک گرنگیەکی زۆری پێ دەدەن و روو دەکەنە مزگەوتەکان ھەربۆیە ھەموو مزگەوتەکان لەشەوانی قەدردا جمەیان دێت لەنوێژخوێنان و موسڵمانان. ھاوکات بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی قەدر، ئێمە لەمزگەوتی گەورەی شۆراو بەرنامەی تایبەتمان بۆ ئەم شەوانە ھەیە کە سەرەتا نوێژی تەسامیح ئەنجام دەدەین و دواتر بۆ ماوەی نیو کاتژمێر وانەیەکی تایبەتی ئاینی دەخوێنین و پاشان عیبادەتی فەردی ئەنجام ئەدەین و ھەرکەس لای خۆیەوە دوعا و داواکاریەکانی خۆی لەخودا دەکات لەبەشێکی تری پرۆگرامەکەمان محازەرەی دکتۆرێکی بزیشکییە کە تایبەتە بەزانستی بزیشکی دواتر چوار رکاتی شەو نوێژمان ھەیە و پاش وەرگرتنی پشوو دیسانەوە تا بەرەبەیان بەرنامەکانمان بەردەوام دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın