Dlshad Saifaalddin Ahmed
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
سلێمانی ـ AA
ساڵانە و لە دە شەوی كۆتایی مانگی رەمەزان بە تایبەت شەوی 27ی رەمەزان، موسڵمانی هەرێمی كوردستان ئەو شەوانە زیندوو دەكەنەوە، بەتایبەت لە شەوی 27ی رەمەزان (ئەمساڵ ئەم شەوە لە هەرێمی كوردستان كەوتە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە) ژمارەیەكی زۆرتری موسڵمانان لە مزگەوتەكان دەمێننەوە و تا كاتی پارشێو سەرقاڵی پەرستش و نوێژ زیکرەکان دەبن.
شەوی قەدر كە لە ئایینی ئیسلامدا پەرستشەكانی لە پەرستشی هەزار مانگ زیاترە، بەپێی زۆرینەی بۆچوونەكان ئەم شەوە دەكەوێتە شەوی 27ی رەمەزانەوە.
شەوی قەدر كە تیایدا قورئانی پیرۆز دابەزیوە، بە شەوی كرانەوەی دەرگای ئاسمانەكان و قبوڵبوونی تەوبە دادەنرێت و تاكە شەوە كە لە قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتبێت.
لەسەرتاسەری جیهاندا موسڵمانان گرنگیی زۆر بە پەرستشی شەوی قەدر دەدەن و مزگەوتەكان ئاوەدان دەكەنەوە تا بێبەش نەبن لە خێری ئەو شەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.