Haydar Şahin
12 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2023
تاران - AA
لە تاران پایتەختی ئێران، هاووڵاتییان بۆ بەرز راگرتنی شەوی قەدر روویان لە مزگەوتەکان کرد.
هاووڵاتییانی تاران بەشێوەیەکی چڕ روویان لە مزگەوتی ئیمام خومەینی و مەزاری ئیمامزادە ساڵح کرد و تا کاتی بانگی بەیانی بەکۆمەڵ پەرستشیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران "IRNA" بڵاوکراونەتەوە، سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی لە مزگەوتی ئیمام خومەینی، بەشداری رێوڕەسمی شەوی قەدری کردووە.
رەئیسی ئاماژەی بە گرنگی شەوی قەدر داوە و باسی لەوە کردووە کە لەم شەوەدا، خودا رێگاکانی ئاسمانی کردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەدوای دادپەروەریی ئیلاهییدا دەگەڕێن.
لە ئێران شەوانی ١٩، ٢١ و ٢٣ی رەمەزان وەک شەوانی قەدر دیاری کراون و لەم شەوانەدا ئێرانییەکان بەلێشاو روو لە مزگەوتەکان دەکەن و لەپاڵ نوێژ و پەرستشدا، بەیەکەوە پارشێو دەکەن.