Aynur Ekiz,Hemın Othman Mohammed
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2017
له گشتپرسییه‌كه‌ی 16ی نیسانی توركیادا كه له‌سه‌ر گۆڕانی ده‌ستووری ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه ئه‌مجاره‌یش له ئیستانبول ده‌نگ ده‌دات، سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یلدرم له ئیزمیر. هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئیسماعیل قاره‌مان و سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌عاده‌ت، ته‌مه‌ل كارامۆلائۆغڵو و سه‌رۆكی گشتیی به‌به‌په، مسته‌فا ده‌ستیجی له ئه‌نقه‌ره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار و، فه‌رمانده‌كانی سوپا له ئه‌نقه‌ره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
10ـه‌مین و 11ـه‌مین سهركۆمارانی توركیا ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌زه‌ر و عه‌بدوڵڵا گول له ئه‌نقه‌ره ده‌نگ ده‌ده‌ن.