Mohammed Baqi Hussein
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2017
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له میانی به‌شداریكردنی له پڕۆگرامێكدا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رایگه‌یاند، له گۆڕانكاریی ده‌ستووردا كه 16ی نیسان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، هیچ مادده‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سیستمی ویلایهتەکان تێدا نییه.
بینالی یڵدرم گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره (گۆڕینی ده‌ستووره) له هه‌ر شوێنێكیدا ویلایه‌تێك هه‌بێت، یان مادده‌یه‌ك هه‌بێت كه رێگه له‌به‌رده‌م سیستمی ویلایه‌تدا بكاته‌وه، ئه‌وا هه‌ر ئه‌مڕۆ من ده‌ستبه‌جێ واز له پۆستی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌م و سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌هێنم".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی یهكپارچهوه گوتی: "ده‌وڵه‌تی یه‌كپارچه یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك گه‌ل، یه‌ك ئاڵا و یه‌ك نیشتمانه. ئه‌مه چوار بنه‌مای ئێمه‌یه كه ده‌ستبه‌رداریان نابین. هه‌ستیاریی برا نهتهوهپهروەران و وڵاتپهروەران له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی یهكپارچهوه چۆنبێت، ئێمه‌ش لانیكه‌م هێنده هه‌ستیارین و له‌وه‌ی ئه‌وان كه‌متر نییه".