Hasan Namlı
14 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
دیاربه‌كر – AA
شه‌ش له‌و حه‌وت كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركران كه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له دیاربه‌كر ده‌ستگیر كرابوون.
له ئاكامی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی تیمه‌كانی جه‌ندرمه بۆ سه‌ر ١١ ناونیشان له هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی لیجه، سیلڤان و باغڵار له پارێزگای دیاربه‌كر، حه‌وت كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه ده‌ستگیر كران.
دوای راییكردنی كاره‌كانیان له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه، تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كران.
دادگاش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ركرد و تۆمهتبارێكیشی به مه‌رجی دادوه‌ریی ئازاد كرد.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارهكهی دیكه.