توركيا, کۆڤید- ١٩

تورکیا...هەڵمەتی کوتانی کارمەندانی تەندروستی دەستیپێکرد

- دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی فەرمانگەی دەرمان و ئامێری پزیشکی تورکیا، رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی پێکوتی "کۆرۆناڤاک"دەرکرا.

Tezcan Ekizler  | 14.01.2021 - نوێکردنەوە : 14.01.2021
تورکیا...هەڵمەتی کوتانی کارمەندانی تەندروستی دەستیپێکرد

Izmir

ئیزمیر- AA

دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی فەرمانگەی دەرمان و ئامێری پزیشکی تورکیا، رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی پێکوتی "کۆرۆناڤاک"دەرکرا.

ئه‌مڕۆیه‌وه‌ بەشێوەیەکی فەرمی هەڵمەتی کوتان بە پێکوتی "کۆرۆناڤاک" لە تورکیا دەستیپێکرد.

وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە شاری ئەنقەرە یەکەم قوتوی پێکوتەکەی بەکارهێنا.

لە پارێزگای ئیزمیر-یش هەڵمەتی کوتانی کارمەندانی تەندروستی دەستیپێکرد.

لەو بارەیەوە، سەرۆکی پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی ئیزمیر، دكتۆر عەلی گوربووز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند لە نەخۆشخانەکەیاندا هەشت بنکەی کوتان لە بەیانییەوە دەستیان بە هەڵمەتی کوتان کردوە.

گوربووز گوتیشی: "چوار هەزار و ٤٠٠ کارمەندی نەخۆشخانەکەمان دەکوترێن، ئامانجمانە رۆژانە نزیکەی هەزار کارمەند بکوترێن و تا سێ رۆژی ئایندە هەڵمەتەکە کۆتایی بێت. بەکارهێنانی یەکەم پێکوت لەلایەن وەزیری تەندروستی وڵاتەکەمانەوە بووە نموونە بۆ کارمەندانی تەندروستی".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın