Mehmet Tosun
14 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگهیاند: "لەو بڕوايەدام ئەگەر سەرجەم سەركردە سياسييەكان، ئەندامانى پەرلەمان، کادرە پێشکەوتووەكان، ئەوانەى كە دەتوانن ئەم كەمپينە بەهێزبكەن هانى وەرگرتنی ڤاكسينى كۆرۆنا بدەن، كهمپینهكه زۆر زۆر بهباشی ئامانجهكهی دهپێكێت".
رهجهب تهیب ئهردۆغان، لە دواى وەرگرتنى ڤاكسينى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەى شار له ئەنقەرە لێدوانى بۆ رۆژنامەوانان دا.
ئەردۆغان ئاشكرایكرد، ئەندامانى ئەنجوومەنی ناوەندیی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئاک پارتی لەگەڵ ئهودا ڤاكسينى كۆرۆنايان وەرگرتووه و رایگهیاند: "من داواكارييەكى تايبەتم هەيە، لەو بڕوايەدام ئەگەر سەرجەم سەركردە سياسييەكان، ئەندامانى پەرلەمان، کادرە پێشکەوتووەكان، ئەوانەى كە دەتوانن ئەم كەمپينە بەهێزبكەن هانى وەرگرتنی ڤاكسينى كۆرۆنا بدەن، كهمپینهكه زۆر زۆر بهباشی ئامانجهكهی دهپێكێت. -"رۆژژمێرێک هەيە كە ئەنجوومەنى زانستی دیارییكردووه. لە ئێستادا لە قۆناغى يەكەم بڕى ئەو ڤاكسينەى هاتووە ديارە، نزيكەى ٢٥-٣٠ مليۆن دۆزى ديكە دەگات. دەمانەوێت بەردەوامیى بەمە بدەين".
سهركۆماری توركیا گوتیشی: "تاكو ئێستا ٢٥٦ هەزار كەس ڤاكسينى كۆرۆناى وەرگرتووە" و لە وەڵامی پرسيارێكدا دەربارەى كاتى پێدانى دۆزى دووەمى ڤاكسينەكە، رایگهیاند: "دواى ٢٨ رۆژى ديكە".