توركيا.. هەشت هەزار و ٩٦٢ حاڵهتی تووشبوون و ١٧٠ گیانلهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
لە تورکیا ژمارەى ئەو نەخۆشانەى دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە گەیشتە دوو هەزار و ٥١٢ نەخۆش. دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی نۆ هەزار و ١١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٢٣٦ هەزار و ٩٣٨ كهس بەرزبوويەوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦٩ هەزار و ٨٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٩٦٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٧٠ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٦٩ هەزار و ٨٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٩٦٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٧٠ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٩٥٨ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی نۆ هەزار و ١١ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٢٣٦ هەزار و ٩٣٦ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٦ مليۆن و ٨٩٩ هەزار و ٤٤٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٦٤ هەزار و ٨٠١ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٣ هەزار و ٤٩٥ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٥١٢ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٠،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.