شه‌ش تۆمه‌تباری فه‌تۆ له سامسون و كارابوك ده‌ستگیر كران
Samsun
سامسون – AA
به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به ئیمامه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)وە له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه، شه‌ش تۆمه‌تبار له سامسون و كارابوك ده‌ستگیر كران.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی سامسون به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به ئیمامه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)وه له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ شه‌ش تۆمه‌تبار له سامسون و كارابوك ده‌ركرد كه دووانیان مفه‌وه‌زی سه‌ربازیین و چواره‌كه‌ی دیكه‌یشیان قوتابی قوتابخانه سه‌ربازییه داخراوه‌كان بوون.
له‌و میانه‌یه‌دا، تیمه‌كانی دژه‌تیرۆر هه‌ڵمه‌تی هاوكاتیان له هه‌ردوو پارێزگاكه ئه‌نجام دا و هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد.