Muhammet Ali Kemal
20 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
شرنەخ- AA
ژمارەی ئەو چەکدارانەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەی سەر ناوچەی بەستلەر- دەرەلەردا کوژران بۆ ١٣ چەکدار بەرزبوویەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای شرنەخەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی فەرماندەیی جەندرمەدا لە ناوچەی بەستلەر-دەرەلەر، پێگەی ١١ چەکداری پەکەکە دەستنیشان و دواتر لە رێگەی تەقەی هێزە ئاسمانییەکانەوە، کوژران.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە ئەو دوو چەکدارەی توانیبوویان هەڵبێن، دۆزرانەوە و لە رێگەی هێلیکۆپتەری دۆبراوە تەقەیان لێکرا و کوژران. بەوشێوەیەش ژمارەی ئەو چەکدارانەی پەکەکە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون بریتییە لە ١٣ چەکدار و ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە بەردەوامە.